ئەژمێری پاشکەوتکردن
ئەژمێری پاشکەوتکردن دەکرێتەوە بەناوی:
-کەسانی ئاسایی تاک لەوانەی ١٨ساڵیان تەواو کردبێت بەشێوەی تاک یان هاوبەش.
-پێسپێر، بەڕەزامەندی دایکو باوک لەوانەی ١٥ ساڵ بن وە دادگا ڕێگای دابێت بەژن هێنان، هەروەها قوتابیش مافی کردنەوەی ئەژمێری پاشەکەوتکردنی هەیە ئەوانەی ١٥ ساڵیان تەواو کردبێت.
-فدراسێۆن ویانەو ڕێکخراو کە مەبەستیان قازانج نیە بەمەرجێک یاسای سەرەکی و یاسایەڕێکخراو ڕێگا بدات بەمە، هەروەها دەبێت ئامادەبێت بۆ کردنەوەی ئەم جۆرە ئەژمێریە بەڕێنمای بانکی مەرکەزی عیراقی.
-ئەم ئەژمێریانە شایسەتی قازانجن وبەرپرسە لە زەرەری وەبەرهێنان وەخاوەن ئەژمێر پێویستە شایستەی بانک بدات بەرامبەربەڕێوەبردنی ئەژمێر و پاشکەوتکردنی خزمەتی بانکی.
ئەو خزمەتانەی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و گەشەکردن پێشکەشی سەوداکەرەکانی دەکات:
لقی سەرەکی:
جۆری خزمەت:
ئەژمێری پاشکەوتکردن: دراوەکە لە دینار و دۆلار و درهەمی ئیماراتی و ئیسترلینی و ریال و یۆرۆ بۆتاک ە.
ئەژمێری هەنوکەیی:دراوەکە لە دینار و دۆلار و درهەمی ئیماراتی و جونەیهی ئیسترلینی و یۆرۆ بۆ تاک ە.
ئەژمێری هەنوکەیی: کۆمپانیا و فدراسۆنەکان و ڕێکخراوەکان دراوەکە لە دینار و دۆلار و درهەمی ئیماراتی و جونەیهی ئیسترلینی و یۆرۆ پێک دیت.
چەکی ناردنی کاش خزمەتی ACH
تەنها ناردنی کاش : خزمەتی RTGS
تێبینی: تکایە گشت بەڵگەنامە ڕەسەنەکان بهێنن:
پێداویستی کردنەوەی ئەژمێری کەسی ( هەنوکەیی، پاشکەوتکردن، دیپۆزێتی جێگر)
١-ناسنامەی باری کەسی(سێ گۆشەی فسفۆری)
٢-ڕەگەزنامەی عیراقی (سێ گۆشەی فسفۆری)
٣-پاسپۆرتی عیراقی ٦ مانگی مابێت لەسەر بەرواری کۆتایی هاتن.
٤-کارتی نیشتیمانی
٥-کارتی زانیاری یان پشتگیری موختار یان پسولەی خواردن (هەولێر) یان کارتی جێنشین.
٦-(٢) دانە وێنەی کەسی بۆ هەنوکەیی (٣) وێنەش بۆ پاشکەوت کردن.
٧- ناسنامەی کارکردن یان پشتگیری (خاوەن سەرمایە)
٨-نزمترین ڕەسید لەکاتی کردنەوەی ئەژمێری دیپۆزیت بۆ یەکەمجار.
٩-تێچوی نمونەی کردنەوەی هەژمێر بۆ تاک١٥٠٠٠دینارم ١٥ دۆلار، ١٥ یۆرۆ، ١٥ پاوەند.