ئەژمێر بۆ ئەژمێر
گواستنەوەی بانکی بریتیە لە ناردنی دارایی لە بانکێکەوە بۆ بانکێکی تر ، هەمیشە ناردنی دارایی لە ئەژمێری بانکی خۆت خێراتر و بەبێ بەرامبەر و دڵنیاتر دەبێت لە دانان و دڵنیای پارە بەکاش.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆ ئەوەی زانیاری زیاترت دەستبکەوێت ، لەوانە چۆنیەتی ناردنی پارە بە بانک و ئەو وردەکاریانەی کە پێویستیان پێ دەبێت.
گواستنەوەی بانکی لەناو هەمان لقی بانک دا ، ئەگەر پارەی کاشت هەبێت دەتوانیت پارەکە سپاردە بکەیت بۆ ئەژمیری ئەو کەسەی کە پیی قەرزاریت لەهەمان لقدا.
ئەو وردەکاریانە چیە کە پێویستت پێیانە بۆ گواستنەوەی دارایی؟
بێ ڕەچاوکردنی ئەو ڕێگایەی کە هەڵیدەبژێریت بۆ گواستنەوەی پارە، بەشێوەیەکی ئاسایی پێویستت بەم زانیاریانە دەبێت لە بارەی کەسەکە یان ئەو دەزگایەی کە پارەی بۆ دەنێریت:
*ئەوبەروارەی کە دەتەوێت پارەکەی تێدا بدەیت.
*ناوی ئەو کەسە، یان ئەو سەوداکارەی پارەکەی دەدەیتێ.
*کۆدی جیاکەرەوەی ئەو ئەژمێری بانکیەی کە پارەی بۆ دەنێریت و کە پێکهاتووە لە شەش ژمارە.
*ئەژمیری بانکی کە پێک هاتووە لە هەشت ژمارە، هی ئەو ئەژمێرەی کە بۆی دەنێریت.
*سەرچاوەی پارەدان(بەزۆری ناوی خۆت یان ناوی سەوداکار)، بۆ ئەوەی بزانن کە ئەو پارە لەلایەن تۆوە هاتووە.
*هەندێک جار ، پێویستت بەناو و ئەدرەسی ئەو بانکەش دەبێت، کە پارەکەی بۆ دەنێریت ، ئەوەش یارمەتییان دەدات بۆ لیکۆڵینەوە لە ڕاستی هێمای جیاکەرەوە.
گواستنەوەی دارای چەند دەخایەنێت؟
هەندێک جار وەرگرتنی داراییە دراوەکان بە ڕێگای بەکارهێنانی"پێدانی خێرا" دەبێت، یەکسەر دوای ئەوەی پارەکە ئەژمیری تۆ جێدەهێڵێت، بەڵام هەندێ جار هەناردەکە کاتێکی نزیکەی دوو سەعات دەخایەنێت.