موشاره‌كه
سه‌رمايه‌گوزاريه‌كى هاوبه‌شه كه كه قازانج و زه‌ره‌ر دابه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش له ئاينى ئيسلام‌دا له‌جياتى قه‌رزى به‌سو به‌كارهێنراوه. موشاركه ڕێگه‌ده‌دات به لايه‌نه به‌شداره‌كان كه قازانج و مه‌ترسى به‌يه‌كه‌وه دابه‌ش بكه‌ن. له جياتى وه‌رگرتنى سو، سه‌رمايه‌داره‌كه بڕێك وه‌رده‌گرێت كه پێشتر له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون له بڕى قازانجى به‌ده‌ستهێنراو. هه‌روه‌ها سه‌رمايه‌داره‌كه له له‌كاتى زه‌ره‌ر كردنيشدا به‌شدار ده‌بێت.
شيكردنه‌وه له‌سه‌ر موشاركه
موشاركه رۆڵێكى كاريگه‌ر ده‌بينێت له پاڵپشتى كردنى دارايى چالاكيه بازرگانيه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ياساو ڕێنماييه‌كانى ئايينى ئيسلام كه وه‌رگرتنى سو له‌سه‌ر قه‌رز قه‌ده‌غه ده‌كات. بۆنمونه، وادابنى كه‌سى (ا) ده‌يهه‌وێت ده‌ست بكات به‌كار به‌ڵام بڕێكى دياريكراو پاره‌ى هه‌يه. كه‌سى (ب) بڕێكى زۆر پاره‌ى هه‌يه و ده‌يهه‌وێت سه‌رمايه‌گوزارى بكات به گوێره‌ى موشاره‌كه له‌گه‌ڵ (ا). ئه‌و دوو كه‌سه ڕێكده‌كه‌ون له‌نێوان خۆيان‌دا له‌سه‌ر چه‌ند به‌ندێك و ده‌ست ده‌كه‌ن به كاركردن. هه‌ردوو كه‌سه‌كه به‌گوێره‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوانيان هه‌ركه‌سه و بڕێك له قازانج و زه‌ره‌ركه‌ى به‌ر ده‌كه‌وێت. ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وا نيه كه كه‌سى (ا) قه‌رزى له كه‌س (ب) وه‌رگرتبێت