کردنەوەی ئەژمار

كۆمەڵێك لە خزمەتگوزاری بانکی پێشکەش بە سەوداکارانمان دەکەین کە چەند جۆرە هەژماریکی پارەدارکردنی ئیسلامی لە خۆی دەگرێت لەگەڵ خزمەتگوزاری ئەلکترۆنی و هەواڵەکاری هەواڵەکاری  کەپێداویستیەکانی سەوداکار دابین دەکەن.

هەژماری رەوەن

ئەم هەژمارە هەموو پێویستیەکانت دابین دەکات هەروەها توانای بەڕێوەبردنی پارەکەت هەیە بە ئاسانی وە بەبێ دانانی کەمترین بڕی باڵانس ئەمەش ئاسانکاری دەکات لە ئەنجامدانی مامەڵە بانکییەکانی ڕۆژانە.

 تایبەتمەندیەکانی 

  • توانای کردنەوەی هەژمار بە دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمریکی و جونەی ئیستەرلینی و یۆرۆ و دراوە نێودەوڵەتییەکانی تر.
  • دەتوانی ببیت بە خاوەنی چەکی بانکی .
  • دەتوانیت ببیت بە خاوەنی کارتی ئەلیکترۆنی.
  • راکێشانی نەختینە ی پارە لە هەموو ئامێرەکانی ATMلە ناوەوە و دەرەوەی عێراق.
  • توانای پارە دانی هەیە لە کاتی کڕین لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق.
  • هەواڵەکاری پارە بە ئاسانی.

هەژماری پاشەکەوت

دەتوانیت بەشێک لە پارەکەت پاشەکەوت بکەیت و ڕێگەی پێ بدەیت هەنگاو بە هەنگاو زیاد بکات لەگەڵ ئەگەری بەکارهێنانی لە هەر کاتێکدا بەبێ هیچ باج و قەرەبووێك.

 تایبەتمەندیەکانی

  • کردنەوەی هەژمار بە دیناری عێراقی، دۆلاری ئەمریکی، جونەی ئیستەرلینی یان یۆرۆ و دراوەکانی تری جیهانی .
  • داهاتێکی ساڵانە دێتە سەر هەژمارەکەت.
  • وەرگرتن و ناردنی هەواڵەکاری بانکی لە ڕێگەی هەژمارەوە.
  • کرداری دانان و ڕاکێشانی پارەی نەختینەیی.
  • بەدەستهێنانی دەرخستەی هەژمارەکەت لە کاتی داواکردنی.

هەژماری پارە دانان

هەژمارێکە بەردەستە بۆ هەموو تاکێکی سەوداکار لەم ڕێگەیەوە وەبەرهێنان به پارەکەیان دەکرێت لە بەرامبەر گەڕانەوەی داهات لە ماوەیەکی دیاریکراودا کە لە ساڵێک زیاتر نابێت.

بەڵگەنامە داواکراوەکان بۆ کردنەوەی ئەژمێری بانکی کەسی ( ڕەسەنبێت) (عێراقی+بیانی) ( هەژماری ڕەوەن - هەژماری پاشەکەوت - هەژماری پارە دانان)

  • بۆ هاووڵاتی ‌‌عێراقی کارتی نیشتیمانی یان (ناسنامەی باری شارستانی ،ڕەگەزنامەی عێراقی) - کارتی زانیاری - پاسپۆرتی عێراقی.
  • بۆ کەسی بیانی پاسپۆرت - کارتی نیشتەجێبوون.
  • (2) وێنەی کەسی.
  • ناسنامەی کارکردن یان پشتگیری کارکردن یان هەر بەڵگەنامەیەکی فەرمیکە جۆری کارەکەت دیار بخات (سەرچاوەی داهات) بۆ بانکی کوردستانیئیسلامی نێودەوڵەتی لەگەڵ دیارکردنی موچەکە.
  • سەوداگەری کردنەوەی ئەژمێر 15,000 دینار عێراقی ، 15$ دۆلار   ، 15  یۆڕۆ.

پشتگیری خێرا

بە یەک کلیک پێوەندیمان پێ بکە

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

پەیوەندیمان پێ بکە

بە ئیمەیل پەیوەندیمان پێ بکە

logo
2025 بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی ئیسلامی
مافی پارێزراو