پێناسەو پێداویستی و کردنەوەی ئەژمێر
خزمەتگوزاری بانکی
١-ئەژمێری هەنوکەیی Current Account – ( Checking Account or demon account)
-ئەمەش ئەو ئەژمێرە قەرزەیە کە بانک بۆ سەوداکەرەکانی دەکاتەوە بە پێ ی گرێبەست لە نێوان هەردوو لا، سەوداکار مافی دانانی وڕاکێشانی هەیە لە ئەژمێر بە بێ مەرج هەروەها مافی بەکارهێنانی چەکی هەیە. بانک پێویستە هەموو پارەکە یان بەشێکی بداتە خاوەنی لەکاتی داواکردن ئەو ئەژمێرانە بە ئەژمێری ئەمانەت ئەژمێردەکرێن لەلای بانکدا، ئەگەر هەر کەم و کوڕیەکیش هەبێت بانک قەرەبووی دەکاتەوە، ئەگەر بانک ئەو پارانەی وەبەرهێنا ئەوە ڕوبەڕوی مەترسی وەبەرهێنان دەبێتەوە نەک پارە دانەر.
-ئەم جۆرە ئەژمێرە دەکرێتەوە لە بەرژەوەندی کەسانی ئاسایی بەشێوەی تاک یان هاوبەش ، فەرمانگەی تاک و کۆمپانیای جۆراوجۆر وڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان وەک سەندیکای فەرمانگەی هەرەوەزیانە و یەکێتی و ڕێکخراوی خێرەومەند و ئاینی و کلتوری و هەروەها لایەنە حکومیەکان و نیمچە حکومیەکان، لقی کۆمپانیاکان و فەرمانگە بیانیەکان و گشت کەسە مەعنەویەکان.
-ئەم کردارە ئەژمێریە لەڕاستیدا ئاراسە کراوە بۆ تاکەکان و فەرمانگەکان و کۆمپانیاکان کە ژمارەیەکی زۆر مامەڵەیان هەیە لەگەڵ دابینکردنی پێداویستیەکان.
-ئەم ئەژمێریانە قازانجی نیە و هیچ زەرەرێکی نیە بەڵام کریار پێویستە شایستەی بانک بدات بەرامبەر بەڕێوەبردنی ئەژمێر یان دابین کردنی خزمەتی بانکی.
-ئەم ئەژمێریە کاتیە کارپێدەکرێت بە بەکارهێنانی چەک کە بانک دابینی دەکات بۆ سەوداکار یان فەرمانی پارەدان کە بەیارمەتی ئەو پارە ڕادەکێشرێت لەلایەن تاک یان خاوەن ئەژمێری هاوبەش یان نوێنەری لایەنی دیاری کراو بەشێوەی تاک یان هاوبەش.
٢-ئەژمێری پاشکەوتکردن
ئەژمێری پاشکەوتکردن دەکرێتەوە بەناوی:
-کەسانی ئاسایی تاک لەوانەی ١٨ساڵیان تەواو کردبێت بەشێوەی تاک یان هاوبەش.
-پێسپێر، بەڕەزامەندی دایکو باوک لەوانەی ١٥ ساڵ بن وە دادگا ڕێگای دابێت بەژن هێنان، هەروەها قوتابیش مافی کردنەوەی ئەژمێری پاشەکەوتکردنی هەیە ئەوانەی ١٥ ساڵیان تەواو کردبێت.
-فەدەراسێۆن ویانەو ڕێکخراو کە مەبەستیان قازانج نیە بەمەرجێک یاسای سەرەکی و یاسای ڕێکخراو ڕێگا بدات بەمە، هەروەها دەبێت ئامادەبێت بۆ کردنەوەی ئەم جۆرە ئەژمێریە بەڕێنمای بانکی مەرکەزی عیراقی.
-ئەم ئەژمێریانە شایسەتی قازانجن وبەرپرسە لە زەرەی وەبەرهێنان وەخاوەن ئەژمێر پێویستە شایستەی بانک بدات بەرامبەربەڕێوەبردنی ئەژمێر و پاشکەوتکردنی خزمەتی بانکی.
ئەو خزمەتانەی بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و گەشەکردن پێشکەشی سەوداکەرەکانی دەکات:
لقی سەرەکی:
جۆری خزمەت:
ئەژمێری پاشکەوتکردن: دراوەکە لە دینار و دۆلار و درهەمی ئیماراتی و ئیسترلینی و ریال و یۆرۆ بۆتاک ە.
ئەژمێری هەنوکەیی:دراوەکە لە دینار و دۆلار و درهەمی ئیماراتی و جونەیهی ئیسترلینی و یۆرۆ بۆ تاک ە.
ئەژمێری هەنوکەیی: کۆمپانیا و فەدەراسۆنەلان و ڕێکخراوەکان دراوەکە لە دینار و دۆلار و درهەمی ئیماراتی و جونەیهی ئیسترلینی و یۆرۆ پێک دیت.
چەکی ناردنی کاش خزمەتگوزاری ACH
تەنها ناردنی کاش : خزمەتگوزاری RTGS
تێبینی: تکایە گشت بەڵگەنامە ڕەسەنەکان بهێنن:
پێداویستی کردنەوەی ئەژمێری کەسی ( هەنوکەیی، پاشکەوتکردن، دیپۆزێتی جێگر)
١-ناسنامەی باری کەسی(سێ گۆشەی فسفۆری)
٢-ڕەگەزنامەی عیراقی (سێ گۆشەی فسفۆری)
٣-پاسپۆرتی عیراقی ٦ مانگی مابێت لەسەر بەرواری کۆتایی هاتن.
٤-کارتی نیشتیمانی
٥-کارتی زانیاری یان پشتگیری موختار یان پسولەی خواردن (هەولێر) یان کارتی جێنشین.
٦-(٢) دانە وێنەی کەسی بۆ هەنوکەیی (٣) وێنەش بۆ پاشکەوت کردن.
٧- ناسنامەی کارکردن یان پشتگیری (خاوەن سەرمایە)
٨-نزمترین ڕەسید لەکاتی کردنەوەی هەژمێری دیپۆزیت بۆ یەکەمجار.
٩-تێچوی نمونەی کردنەوەی هەژمێر بۆ تاک١٥٠٠٠دینارم ١٥ دۆلار، ١٥ یۆرۆ، ١٥ پاوەند.
پێداویستی کردنەوەی ئەژمێر بۆ بیانیان( عیراقی نەبن)
١-پاسپۆتی عیراقی ٦ مانگی مابێت لەسەر بەرواری کۆتایی هاتن
٢-جێنشین کۆپی ڕەسەن
٣-(٢) دانە وێنەی کەسی بۆ هەنوکەیی (٣) وێنەش بۆ پاشکەوت کردن.
٤- ناسنامەی کارکردن یان پشتگیری خاوەن سەرمایە.
٥-نزمترین ڕەسید لەکاتی کردنەوەی ئەژمێری دیپۆزیت بۆ یەکەم جار بری ٢٥٠دۆلار یان ٣٠٠٠٠٠هەزار دینار یان ٢٠٠یۆرۆ یان ٢٠٠پاوەند.
٦- تێچوی نمونەی کردنەوەی ئەژمێر بۆ تاک١٥٠٠٠دینارم ١٥ دۆلار، ١٥ یۆرۆ، ١٥ پاوەند.
تێبینی //وەرگرتنی تێنوسی پاشکەوت کردن لەکاتی کردنەوەی ئەژمێری پاشکەوت
٥٠٠٠دینار ، ٥ دۆلار، ٥ یۆرۆ، ٥ پاوەند.
پێداویستی کردنەوەی ئەژمێر بۆ رێکخراوەکان یان دامودەزگا
١-بەڵگەنامەی رێکخراو یان دامەزراوەکە.
٢-پەیڕەوی ناوخۆی پشتڕاستکراو ئەگەر ڕێخراو یان دامو دەزگای ناحکومی بێت.
٣-ڕەزامەندی هەرێم لەسەر کردنەوەی ڕێخراو(مۆڵەتی ڕێکخراو).
٤-نوسراوی پشتگیری (فەرمانگەی ناحکومی کە پشتگیری لە ناسنامەی سەرۆکی ڕێکخراو یان بەڕێوبەری ڕێخراو یان بەرێوبەری هەرێمی ڕێکخراو بکات).
٥- مۆری ڕێکخراو یان داموودەزگا.
٦-بەڵگەنامەی سەرۆکی ڕێکخراو یان بەڕێوبەری ڕێکخراو یان بەریوبەری هەرێمی رکخراو(ناسنامەی باری کەسی فسفۆری سێ گۆشە، ڕەگەزنامەی فسفۆری سێ گۆشە یان ناسنامەی نیشتمانی ، پاسپۆرت ، ٢ دانە وێنە، کارتی زانیاری یان کارتی جێنشین).
٧-لەکاتی بوونی نوێنەر نوسراوێک دەنێردرێت کە ناوی نوێنەران و جۆر و مەرجەکانی ڕاکێشانی بەتاک و کۆ لەگەل ئامادەبونی نوینەر و بەڵگەنامەی سەلماندنی ڕاستەقینە (ناسنامەی باری کەسی فسفۆڕی سێگۆشە، ڕەگەزنامەی فسفۆڕی سێگۆشە یان ناسنامەی نیشتمانی ، پاسپۆرت، ٢ دانە وێنە، کارتی زانیاری یان کارتی جێنشین ، مۆری ڕێکخراو یان داموو دەزگا).
٨-ئەگەر ڕێخراوی دایک لەدەرەوەی وڵات بێت وە هەلسا بە کردنەوەی لقێک لە دەرەوەی عێراق پێویستە بەڵگەی ڕیکخراوی سەرەکی پستڕاستکراوی لەوەزارەتی دەرەوەی عێراق بهێنێت سەبارەت بەکردنەوەی لقێک لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنوسی کۆبونەوەی پەسەندکراو لە رێکخراوی ناحکومی لەگەڵ داواکاری کردنەوەی ئەژمێر لەبانکی کوردستان کەتیایدا بەڕێوبەری لق و دەسەڵاتی دیاری کراو بێت.
٩-نزمترین باڵانس لەکاتی کردنەوەی ئەژمێرەی (دیپۆزیت بۆیەکەم جار).
١٠-تێچووی نمونەیی کردنەوەی ئەژمیر بۆ تاک (٢٥٠٠٠دینار، ٢٥دۆلار، ٢٥
یۆرۆ،٢٥پاوەند) وە بۆ ڕێکخراوە بینانیەکان
(٥٠٠٠٠دینار،٣٠دۆلار،٣٠یۆرۆ،٣٠پاوەند).
پێداویستی کردنەوەی ئەژمێری بۆ پرۆژە تاکەکان
١-مۆڵەتی کردنەوەی پیشەیی.
٢-گرێبەستی کردنەوەی پرۆژە.
٣-فەرمانی کارگێری پەسەندکراو لەلایەن فەرمانگەکانی پەیوەندیدار.
٤-مۆری پڕۆژە.
٥-بەڵگەنامەی خاوەن پڕۆژە (ناسنامەی باری کەسی فسفۆری سێگۆشە، ڕەگەزنامەی فسفۆری سێ گۆشە یان ناسنامەی نیشتمانی ، پاسپۆرت، ٢ دانە وینە، ).
٦- نزمترین باڵانس لەکاتی کردنەوەی ئەژمێری(دیپۆزیت بۆ یەکەمجار) بری ٢٥٠دۆلار یان ٣٠٠٠٠٠دینار یان ٢٠٠یۆرۆیان ٢٠٠پاوەند
پێداویستی کردنەوەی ئەژمێری بۆ پڕۆژە تاکەکان
١-کۆنوسی کۆبونەوە، بەڵگەنامەی دامەزراندنی پەسەندکراوی تۆمارکەری کۆمپانیاکان.
٢-گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا پەسەندکراوی فەرمانگەی تمارکەری کۆمپانیاکان.
٣-مۆری کۆمپانیا.
٤-ڕەزامەندی (فەرمانی کارگێری)بڕیاری دامەزراندن.
٥-نوسراوی پشتڕاست کراو لە تۆماری کۆمپانیاکان بۆ کۆمپانیای ئاراستەکراو بۆ بانکی کوردستان.
٦-بەدجەی کۆمپانیای ئسوڵی بۆ ساڵی پەیوەندیدار سەبارەت بە کردنەوەی ئەژمێر.
٧-پێویستە گشت نوسراوەکان نوێ و پشتڕاستکراو بن لەلایەن فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکان.
٨-هێنانی پاکانە لەفەرمانگەی باج.
٩-ئامادەبوونی بيڕیوبەری ڕێپێدراو و بەلگەنامەکانی سەلماندن.
١٠-ئەگەر بەڕێوبەری رێپێدراو عیراقی بێت ئەوە پێویستە ئەم بەڵگانە بهێنیت (ناسنامەی باری کەسی فسفۆڕی سێگۆشە، ڕەگەزنامەی فسفۆڕی سێ گۆشە یان ناسنامەی نیشتیمانی، کارتی جێنشین یان پسولەی خۆراک، پاسەپۆرت، ٢وێنە، ناسنامەی ژوری بازرگانی) بەڵام ئەگەر ڕەگەزنامەی بیانی یان عەرەبی بێت بەڵگەنامە پێویستیەکان ئەمانەن(پاسپۆرت، کارتی جێنشین ، ٢ وێنە).
-ئەگەر لەیەک زیاتر نوێنەری ئەژمێر هەبێت(بەڕاکێشان یان گشت مامەڵە بانکیەکانی تر) نوسراوێک ئەهێنرێت تیایدا نوێنەر و ڕاکێشان دیاری ئەکرێت(بەتاک و کۆ)مۆرکراو لەلایەن کۆمپانیا و واژوو کراو لەلایەن بيڕیوبەری ڕءێپیدراو لەگەڵ هێنانی بەڵگەنامەی سەلمینراو(ناسنامەی باری کەسی فسفۆڕی سێ گۆشە ، رەگەزنامەی فسفۆڕی سێ گۆشە یان ناسنامەی نیشتیمانی، کارتی جێنشین یان پسولەی خۆراک، پاسپۆرت، ٢دانە وێنە مۆری کۆمپانیا) بۆ نوێنەرو ئامادەبوونی بۆ واژووکردن.
-نزمترین باڵانس لەکاتی کردنەوەی ئەژمێری (دانان بۆ یەکەم جار)(بڕی ٢٥٠٠٠دینار، ٢٥دۆلار، ٢٥یۆرۆیان ٢٥پاوەند) تێچوی نمونەی کردنەوەی ئەژمێری کۆمپانیا عیراقیەکان(بڕی ٢٥٠٠٠دینار، ٢٥دۆلار، ٢٥یۆرۆ، ٢٥پاوەند) بەلام ئەگەر کۆمپانیا بیانیەکان تێچوی کردنەوەی ئەژمێر(بڕی ٥٠٠٠٠دیانر یان ٤٠دۆلار یان ٤٠ یۆرۆیان ٤٠پاوەند).
کۆمپانیا بیانیەکان
١-ئەگەر کۆمپانیاکە لەدەرەوی عێراق بوو ولقێکی هەبێت لەناو عێراقدا پێویستە هەموو بەڵگەکانی کۆمپانیای دایک بهێنێت پست ڕاستکرابێت لەلایەنێکی فەرمی(سەفارە یان قونسڵخانە).
٢-ڕەزامەندی لەگەڵ مۆڵەتی کردنەوەی لقێک پشت ڕاست کرابێت لەلایەنێکی فەرمی.
٣-بودجەی کۆمپانیای ئسوڵی بۆ ساڵی پەیوەندیدار سەبارەت بەکردنەوەی ئەژمێر.
٤-پێویستە گشت نوسراوەکانی کۆمپانیا نوێ بێت پست راست کرابێت لەلایەن فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکان.
٥-هێنانی ئەستۆپاکی لەلایەن بەڕێوبەری باجەکان.
٦-بەلگەنامەی پیویست تایبەت بە بيڕیوبەری رێپیدراو بۆ لقی هەولێر(پاسپۆرت، وێنەی کەسی ٢دانە، بەلگەنامەی نیشتەجێبوون جێنشین).
ئەگەر بەڕێوبەری ڕێپێدراو عێراقی بێتئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستە بیهێنێت(ناسنامەی باری کەسی سێ گۆشەی فسفۆڕ، رەگەزنامەی عیراقی سێگۆشەی فسفۆر، کارتی نیشتمانی ، پاسپۆرت، پستگیری جێنشین، وێنەی کاسی ٢ دانە، جینشین یان کارتی زانیاری).
٧-سیستەمی ناوخۆی بۆ لق.
٨-نوسراوێک بۆ رێپیدراوان لەگەڵ بەلگەنامەی پیویست بۆ رێگەپیدراوان ئەگەر هەبێت، وە دیاری کردنی جۆر و مەرجی ڕاکێشان(هاوبەش یان تاک)وە ئامادەبونیان بۆ واژووکردنی لەسەر بەلگەنامەکان.
٩-نزمترین باڵانس لەکاتی کردنەوەی ئەژمیری (دانانی بۆ یەکەمجار) ٢٥٠$، ٣٠٠٠٠٠دینار، ٢٠٠یۆرۆ، ٢٠٠پاوەند.
١٠-تێچووی نمونەی کردنەوەی ئەژمێر بۆ کۆمپانیا بیانیەکان (٥٠٠٠٠دینار،٤٠دۆلار، ٤٠یۆرۆ، ٤٠پاوەند)
خزمەتگوزاری دابەشکردنی مووچەی کۆمپانیاکان
خزمەتگوزاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کۆمپانیان
-واژووکردنی گرێبەستی تایبەت بەمووچە لەدوای ئامادەبونی بەڕێوبەری لق.
-کردنەوەی ئەژمیری کۆمپانیا(بەپی ی ئەو مەرجانەی کە ئاماژەی لیکراوە لەکاتی کردنەوەی ئەژمیری بۆ کۆمپانیاکان)
-کردنەوەی ئەژمێری کارمەندانی کۆمپانیا بەپێ ی شوێنی کارکردنیان لە هەموو لقەکانی بانک(بەپێ ی ئەو مەرجانەی کە ئاماژەی لێکراوە لەکاتی کردنەوەی ئەژمیری ڕەوەن بۆ تاکە کەسی)
-پێشکەشکردنی خشتەی تایبەت بە مووچە بۆ ژمێریاری کۆمپانیا.
-پێشکەشکردنی خشتەی تایبەت کە هەردوولا پست ڕاست کرابێتەوە بە ڕەزامەندی پێشوو هەردوولا.
خزمەتگوزاریRTCS
١-دەبێت کریارەکە فەرمانی هەناردنی ئەژمیری بانکی هەبێت.
٢-پڕکردنەوەی فۆرمێکی تایبەت بەهەناردەکردن.
خزمەتگوزاریACH
١-دەبیت کڕیارەکە ئەژمیری بانکی هەبێت.
٢-پرکردنەوەی فۆڕمێکی تایبەت بە هەناردەکردن.(فەرمانی دانی تێچوی کەم)
خزمەتگوزاری تر
دەرهێنانی دەفتەرشیک(چەک)
چەکی پشتڕاستکراو بانک هەڵدەستێت بە پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری پشتڕاستکردنەوەی چەک یان ڕەزامەندی بۆ پێدان، ئەمەش بریتیە لە چەکی ئاسایی کە لە باڵانسی کڕیار دیتە خوارەوە (کەم دەکرێتەوە) بۆ بەرژەوەندی سودمەند ئەمەش لەسەر داواکاری کڕیار دەکرێت، و لەلایەن بانکەوە پشتڕاست دەکرێت کە ئەو چەکە ڕەزامەندی کراوە بۆ پێدان.
بۆیە لە پاش پشت ڕاستکردنەوەی ئەو چەکە بانک پابەند دەبێت بە پێدانی ئەو گوژمەی چەک و چەکی پست ڕاستکراوەکان دەکەوێتە ناو پابەندیەکانی بانکەوە ، وە لە بەندێکی سەربەخۆ دەردەکەوێت لە نێوان باڵانسی خزمەتەکانی تر لەلایەندی پابەند.
وە ئەو گوژمەی چەکی پست ڕاستکراو بە ڕاگیراو دەمینێت لەلایەن بانک و لە ژێر بەرژەوەندی هەڵگری چەک هەتا کاتی تەواوبونی بەرواری پیشکەشکردنی چەکەکە بۆ پێدان.
دەرهێنانی چەکی بانکی
بانک هەروەها خزمەتی چەکی بانکی (کە زۆرجار بە سفاتج ناو دەبرێت چونکە ڕاکێشەر هەمان کەسە) ئەم سفاتجە ڕێکدەخرێت لەسەر داواکاری کڕیار کە ئەژمێری بەردەوامی هەیە یان پاشکەوت یان ئەژمێری لەبانک نیە، سفاتج پێشکەش دەکرێت بۆ بەرژەوەندی لایەنی حکومی یان ناحکومی بەمەبەستی دانی شایستە و ڕسوم و کرێ و خزمەت هتد... هەر لقێک سفاتجی هەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی ڕێپێدراوە بۆ بەکارهێنانی بۆ ئەم مەبەستەی بڕی ئەم سفاتجە لە پابەندبوونی بانکە.
-ناردنی کشوفات لەڕێگای ئیمێل.