خزمەتگوزاری بانکی
جۆرەکانی ئەژمێر
خزمەتگوزاری بانکی
ئەژمێری پاشکەوتکردن
ئەژمێر بۆ ئەژمێر
دەرهێنانی چەکی بانکی
قەرزەکان
میکانیزماتی کاری هاوکاری دارایی پرۆژەی بچوک و ناوەند
کارتەکان
دیبیت کارت
ڤیزا کارت
ماستەرکارت
پێشەکی دراو
ماستەر کارت
گیفت کارت
سندوقی دڵنیایی
سندوقی دڵنیایی
کاروباری بانکی
ئەژمێرەکان
ئەژمێری هەنوکەیی
ئەژمێری وەبەرهێنان
ئەژمێری لیستی مووچە
پارەدانی ئیسلامی
مورابحە
موشارەکە
موداربە
بەکرێدان
دروستکردن
السلم
خزمەتگوزاری تر
پەڕاوی متمانە پێدان
دەستەبەری بانکی
ئاسایش و پاراستن
پەیوەندی وەبەرهێن
دەربارەی ئێمە
بانكى كوردستانى نێـوده‌وڵـه‌تـى
بانكى كوردستانى نێـوده‌وڵـه‌تـى
ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ری
ڕوانگەی ئێمە
ئامانجی ئێمە
بنەما سەرەکیەکانی ئێمە
ئامانجه‌كان
پێکهاتەی کۆمپانیاکان
ڕاپۆرتی ساڵانە
شوێنی ئێمه
هۆشیاری بانکی
پەیوەندی بکە بەبانک
سکاڵا‌و و پێشنیار
شوێنی ئێمە
هەڵسەگاندن
هەلى كار
پێکهاتەی کۆمپانیاکان
زانيارى
FATCA Announcement
گەرەنتى سپاردەكان
هەوال
كاروبارى بانكى e
العربي
كوردى
English
بەرھەم و خزمەتگوزاری
بانكى ئيسلامى
بانکی بازرگانی
بانکی سەرمایەگوزاری
سیستەمی خێرا
وێسترن یونیەن
ماستەركارت
ڤیزە کارت
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئامێری ئەژمێری ئەلیکترۆنی و خاڵەکانی فرۆشتن
ئامانجەکان
بەرھەم و خزمەتگوزاری
بانكى ئيسلامى
سيسته‌مى بانكى كوردستانى نێوده‌وڵه‌تى سيسته‌مێكى بانكيه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى رێسا‌و ياساكانى ئيسلامه كه ناسراوه به شه‌ريعه دانراوه و چه‌ند ئابووريهكى ئيسلامى رێنيشاندهريهتى. دوو بنه‌ماى سه‌ره‌كى بانكى ئيسلامى بريتين له دابه‌ش كردنى قازانج و زه‌ره‌ر وه قه‌ده‌غه‌كردنى وه‌رگرتن و پێدانى سو. كۆكردنه‌وه و پێدانى سو له دينى ئيسلام‌دا رێگه‌پێدراو نيه.
ئه‌مه نمونهيهكه سه‌باره‌ت به چۆنيه‌تى به‌كارهێنانى ڕێگاى دابه‌ش كردنى قازانج و زه‌ره‌ر بۆ ئاسانتركردنى سه‌وداگه‌ری به‌گوێره‌ى سيسته‌مى بانكى ئيسلامى. بۆ هه‌ندێك جۆر له قه‌رزه‌كان، قه‌رز وه‌رگر ته‌نها پێويسته له‌سه‌رى ئه‌و بڕه پاره‌يه بداته‌وه به قه‌رزده‌ر كه پێى قه‌رزاره. به‌ڵام قه‌رز وه‌رگر ده‌توانێت بڕێك پاره‌ى زياتركه پێويسته بڕێكى كه‌م بێت وه‌ك پاداشتێك ياخود ڕێزلێنانێك ببه‌خشێت به قه‌رزده‌ر.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه سيسته‌مى بانكى له‌سه‌ر بنه‌ما و ڕێسا ئيسلاميه‌كان بنياد نراوه، هه‌موو بهرپرسياريهتهكانى بانك له چوارچێوه‌ى ئه‌خلاقى ئيسلاميدا ده‌بێت. كه‌واته ده‌توانين بڵێين سهوداگهرى دارايى له بانكى ئيسلاميدا جۆرێكه له سه‌رمايه گوزاريه ياسايى و ئه‌خلاقى چونكه سه‌رمايه‌گوزارى به خواردنه‌وه‌ى ئهلكحولى و قوماركردن و گۆشتى به‌راز و چه‌ندين شتى ديكه قه‌ده‌غه‌يه.
ئابوورى و دارايى
دواى چه‌ند بوحرانێكى دارايى يه‌ك به‌دواى يه‌كدا كه وڵاتانى عه‌ره‌بى و زۆر وڵاتى ديكه‌ى گرته‌وه، چه‌ند وڵاتێك هه‌ستان به داڕشتنه‌وه و دانانى چه‌ند ياسا و ڕێنماييه‌كى گونجاو كه يارمهتيدهريان بوو له دووباره باشتر كردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه، هه‌روه‌ها توانيان چه‌ندين ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن بهديبێنن له چه‌ندين بوارى ديكه‌دا كه كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجيه‌كانى حكومه‌ت و داخوازى به‌كارهێنه‌ران و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه و قه‌رزى گشتى له خۆ ده‌گرێت.
هه‌ندێك وڵاتى كه‌نداو و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ به‌ده‌ستهێنانى تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بوحرانه داراييه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى زه‌ره‌ر و كه‌مكردنه‌وه‌ى بڕى قه‌رز و زيادكردنى پاشكه‌وتى بانكى و سه‌رمايه و زوو به‌كاش بوونى سه‌رمايه به مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى بڕى پێويستى سه‌رمايه و پێگەی دارايى، دووباره باسل 3 (basel III) جێبه‌جێده‌كه‌ن.
كه‌رتى بانكى ده‌ورێكى گرينگى هه‌يه له بوارى ئابووريدا چونكه ئامێرى دابينكردنى سه‌رمايه‌ى پێويست، پاڵپشتى چه‌ندين كه‌رتى ئابوورى، و خێراتر كردنى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى به‌تايبه‌تى له بوارى سه‌رمايه‌گوزارى و هه‌روه‌ها ڕاكێشانى سه‌رنج و هێنانى سه‌رمايه‌گوزارى دهرهكيه. پاڵپشتى بيناسازى و پڕۆژه و بنيادى بازرگانى و چالاكيه بانكيهكان كه يارمه‌تيده‌ره بۆ هاوهه‌نگاوبوون له‌گه‌ڵ پێشوه‌چوونه ده‌ره‌كيه‌كان و به جيهانى بوون و دروستكردنى تواناى خۆيى و به‌رگرى كردن له هه‌ڵاوسان و بوحرانى دارايى و سود وه‌رگرتن له بهجيهانى بوونى ميديا و ئاڵوگۆڕى زانيارى و شاره‌زايى له‌ڕێى كرانه‌وه به‌ڕووى لێهاتووی وڵاتانى ديكه‌وه و ئاشنابوون به مه‌فهومى حكومه‌تدارى راست كه شه‌فافيه‌ت، دروستى به‌رپرسياريه‌تى و به‌هێزكردنى پرۆسه‌ى كۆنترۆڵى دارايى له خۆ ده‌گرێت.
له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆيى، عێراق پێشوهچوونێكى به‌رچاوى به‌خۆيه‌وه بينيوه له بوارى گه‌شه‌سه‌ندنى دارايى كه به به‌رزترين ڕێژه‌ى گه‌شه‌سه‌ندن گه‌شتووه چونكه به‌رهه‌مهێنانى زياترى نه‌وت و ناردنه ده‌ره‌وه‌ى بووه‌ته هۆكارى زيادكردنى هاورده‌كردن. كۆى بوجه‌ى 2014 كه بريتيه له 140 مليارد دۆلار گه‌وره‌ترين بودجه‌يه له‌چاو ساڵانى پێشوو. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت كه هه‌لى پێشوه‌چوون و سه‌رمايه‌گوزارى له عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى زيادى كردوه. هه‌روه‌ها پێشبينى ئه‌وه ده‌كرێت كه هه‌رێمى كوردستان داهاتێكى زياتر به‌ده‌ست بێنێت له‌ڕێگه‌ى زياتر كردنى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم. ئه‌م داهاته‌ش ته‌رخان ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنى پلانيكى ستراتيجى له داهاتوودا بۆ باشتركردنى بنيادگوزارى و باشتر كردنى كه‌رتى كشتوكاڵ و دابينكردنى ئاسانكارى زياتر بۆ كارگه پيشهسازيه بيانيه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌روه‌ها هه‌رێم ده‌توانێت به‌شێك له پێداويستيه هاورده‌كراوه‌كانى عێراق دابين بكات كه گه‌وره‌ترين به‌شى سهوداكهريه ئابووريه‌كانى عێراقه له‌گه‌ڵ ولاَتانى ديكه‌دا.
بۆ زياتر به‌هێزكردنى ميكانيزمه‌كانى بازار، باشتركردنى كاريى، و به‌ره‌وپێشبردنى به‌رێوه‌به‌رى دارايى سه‌رمايه، عێراق به گشتى پێويسته به پرۆسه‌ى دووباره دروستكرنهوه دا بڕوات. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ى زيادكردنى ده‌ورى كه‌رتى تايبه‌ت و بانكه تايبه‌ته‌كان له چالاكيه نێوخۆيى و دهرهكيهكانهوه به پشت به‌ستن به‌و پێشنيارانهى كه له‌لايه‌ن كۆنفرانس و ليژنه بانكيهكانه ده‌كرێت.
ئه‌م پێشوه‌چوونه به‌رده‌وامه وايكردووه كه زۆربه‌ى دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان چالاكيه‌كانيان زياد بكه‌ن و لقى خۆيان له عێراقدا بكه‌نه‌وه. بۆ نموونه (Bank of International Settlment) ئاماده‌بوونى خۆى ڕاگه‌ياندوه بۆ خه‌واندنى پاره. ئه‌مه‌ش چاوهڕوانيهكانى گه‌شه‌سه‌ندنى زياتر و سه‌ركه‌وتن، پێدانى ئيعتبار به وڵاته‌كه بۆ سود وه‌رگرتن له خزمه‌تگوزاريه‌كانى بانكه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان زياتر ده‌كات. ئه‌مه‌ش پێشهنگێكه بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى دارايى و سهرمايهگوازارى. هه‌روه‌ها بانكهكانيش ده‌توانن به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر بازرگانى له‌گه‌ڵ باش‌ترين بانكه نێوده‌وڵه‌تيه‌كان و زيادكردنى سه‌رمايه و تواناى دارايى. به‌تايبه‌تيش كاراكردنى كه‌رتى بازرگانى و به‌رهه‌مهێنان له‌ڕێگه‌ى سه‌رمايه‌گوزارى له چه‌ند پڕۆژه‌ى پيشه‌سازى، كشتو‌كاڵى، بانكى، و بازرگانى دا. به‌كارهێنانى سه‌رمايه‌ى بانك به باش‌ترين شێوه له كه‌رته جياوازه‌كاندا به جۆرێك كه زۆرترين داهات به‌ده‌ست بێنێت بۆ خاوه‌ن پشك و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پاره‌يان له بانكدا داناوه.
بانكى كوردستانی نێوده‌وڵه‌تى سه‌رمايه‌كه‌ى بۆ 400 مليارد دينارى عێراقى به‌رز كردوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانيش ده‌كرێت كه بۆ زياتريش به‌رز بكرێته‌وه له ساڵى 2015 دا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى زيادكردنى چالاكيه سهرمايهگوزاريهكان به گوێره‌ى ياسا و پێڕه‌وى ئيسلام (مورابحه، موشارك، و موزاربه) .
بانكى كوردستانی نێوده‌وڵه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى ده‌كات له بوارى بيناسازى بانكى و هێنانى تازه‌ترين و پێشكه‌وتووترين ته‌كنه‌لۆجياى پيشه‌سازى بانكى وه‌ك، ماسته‌ر كارت و سيسته‌مى بانكيى ئه‌ليكترۆنى و ئامرازى گونجاوى پهيوهنديكردن.
مورابحه
ساختارێكى دارايى ئيسلاميه كه ناوبژيوانێك موڵكێك ده‌كڕێت و خاوهنداريهتيهكهى به‌ته‌واوى بۆ خۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه. دواتر ناوبژيوان و كڕيار له‌سه‌ر نرخێك ڕێكده‌كه‌ون (كه بڕى قازانج بۆ ناوبژيوانهكهش له‌خۆ ده‌گرێت) كه ده‌توانرێت به چه‌ند بڕگه‌ى جياواز ياخود به يه‌كجار بدرێت.
شيكردنهوه له‌سه‌ر مورابحه
مورابحه قه‌رزێك نيه كه سوى له‌سه‌ر وه‌ربگيردرێت كه به ڕيبا دا دهنريت. مورابحه شێوازێكى فرۆشتنى په‌سه‌ندكراوه به‌گوێره‌ى ئاينى ئيسلام. هاوشێوه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌و كرێيهى كه ده‌درێت بۆ به خاوه‌ن بوونى شتێك. ناوبژيوانهكه خاوه‌ندارێتى موڵكه‌كه‌ى بۆ ده‌گه‌رێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى كه هه‌موو قه‌رزه‌كه به‌ته‌واوه‌تى ده‌درێت. بۆ ئه‌وه‌ى كه له ڕيبا دوور بێت، ناوبژيوانهكه ناتوانێت هيچ بڕێكى زياده له‌و بڕه‌ى كه له‌سه‌رى ڕێككه‌وتون وه‌ربگرێت. بۆيه كاتێ كه كڕيار دره‌نگ ده‌كه‌وێت له پێدانى پاره‌كه، ئه‌وه هيچ سزايهك نادرێت.
موشاره‌كه
سهرمايهگوزاريهكى هاوبه‌شه كه كه قازانج و زه‌ره‌ر دابه‌ش ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش له ئاينى ئيسلام‌دا لهجياتى قه‌رزى بهسو به‌كارهێنراوه. موشاركه ڕێگه‌ده‌دات به لايه‌نه به‌شداره‌كان كه قازانج و مه‌ترسى به‌يه‌كه‌وه دابه‌ش بكه‌ن. له جياتى وه‌رگرتنى سو، سه‌رمايه‌داره‌كه بڕێك وه‌رده‌گرێت كه پێشتر له‌سه‌رى ڕێككه‌وتوون له بڕى قازانجى به‌ده‌ستهێنراو. هه‌روه‌ها سه‌رمايه‌داره‌كه له له‌كاتى زه‌ره‌ر كردنيشدا به‌شدار ده‌بێت.
شيكردنهوه له‌سه‌ر موشاركه
موشاركه رۆڵێكى كاريگه‌ر ده‌بينێت له پاڵپشتى كردنى دارايى چالاكيه بازرگانيه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ياساو ڕێنماييه‌كانى ئايينى ئيسلام كه وه‌رگرتنى سو له‌سه‌ر قه‌رز قه‌ده‌غه ده‌كات. بۆنمونه، وادابنى كه‌سى (ا) ده‌يهه‌وێت ده‌ست بكات به‌كار به‌ڵام بڕێكى دياريكراو پاره‌ى هه‌يه. كه‌سى (ب) بڕێكى زۆر پاره‌ى هه‌يه و ده‌يهه‌وێت سه‌رمايه‌گوزارى بكات به گوێره‌ى موشاره‌كه له‌گه‌ڵ (ا). ئه‌و دوو كه‌سه ڕێكده‌كه‌ون له‌نێوان خۆيان‌دا له‌سه‌ر چه‌ند به‌ندێك و ده‌ست ده‌كه‌ن به كاركردن. هه‌ردوو كه‌سه‌كه به‌گوێره‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى نێوانيان هه‌ركه‌سه و بڕێك له قازانج و زهرهركهى به‌ر ده‌كه‌وێت. ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه وا نيه كه كه‌سى (ا) قه‌رزى له كه‌س (ب) وه‌رگرتبێت.
موداربه
له دارايى ئيسلاميدا، موداره‌به بهڵێننامهيهكى دارايى باوه‌ڕپێكراوه.
موداره‌به له‌وانه‌يه له‌نێوان سهرمايهدارێكدا وه‌ك دابينكهرى سه‌رمايه له‌گه‌ڵ بانكێكى ئيسلامى وه‌ك مودهريبێك ڕوبدات. له‌وانه‌يه له‌نێوان بانكێكى ئيسلامى وه‌ك پاڵپشتێكى دارايى له‌لايه‌ن خۆيه‌وه يان له‌لايه‌ن سهرمايهگوزارێكهوه، بازرگانێك ياخود موعامهلهكارێك يان هه‌ركه‌سێكى ديكه‌دا روبدات. موداربه بريتيه له به‌شداريكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانێكى ديكه‌دا له‌كاتێكدا كه سه‌رمايه دابين كراوه جا چ به نه‌خت بێت يان ههرجۆرێكى ديكه (قه‌رز په‌سه‌ند نيه) له‌لايه‌ن لايه‌نێكه‌وه- دابينكهرى داريى- هێزى كاريش له‌لايه‌ن لايهنهكهى تره‌وه دابين ده‌كرێت – مودهريب.
هه‌ردوو لايه‌نه‌كه ده‌توانن كه‌سانێكى تر ڕاسپێرن له‌لايه‌ن خۆيانه‌وه. به‌ڵێننامه‌ى مودهرهب ده‌توانرێت كۆتايى پێ بهێنرێت له لايه‌ن هه‌ريه‌ك له لايهنەكانهوه جگه له‌و كاته‌ى كه هه‌ردولا له‌سه‌ر هه‌مان مادده ڕێككه‌ون. له‌م كاته‌دا، به‌ڵێننامه‌كه ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردولا كۆتايى پێ ده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو لايه‌نى مودهرب ده‌ستى به چالاكى بازرگانى كردبوو، ئه‌وه ئه‌و بهڵێننامهيه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه تاكو ماوه‌كه‌ى خۆى ته‌واو نه‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه مودهرهبه بهڵێننامهيهكه له‌سه‌ر بنه‌ماى باوه‌ڕ و متمانه، لايه‌نى مودهريب به‌رپرسيار نيه له زه‌ره‌ر جگه له‌و كاته‌ى كه هه‌ر يه‌كێك له داواكاريه‌كان له‌لايه‌ن مودهريبهوه پشتگوێ خرابێت. لايه‌نى مودهريب پێويسته دڵنيايى ئه‌وه بدات كه له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى كه‌مته‌رخه‌مى ياخود خراپ ڕه‌فتار ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌لايه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ى كه سه‌رمايه‌كه‌ى دابين كردوه كاريان پێ ناكرێت. به‌ڵێننامه‌كه پێويسته ديارى بكاتك له ئامێرى مودهرهبه تايبه‌ته يان تايبه‌ت نيه به‌شوێنێكى دياريكراوهوه ياخود جۆرێك بازرگانى كه هه‌ردوو لايه‌ن له‌سه‌رى ڕێككه‌وتبن. هه‌روه‌ها به‌ڵێننامه‌كه پێويسته چۆنيه‌تى ڕێژه‌ى دابه‌شكردنى قازانج له‌نێوان دولايهنهكهدا روون بكاته‌وه.ئه‌مه‌ش ناتوانێك كه بڕێكى دياريكراو ياخود ڕێژه‌يه‌كى سه‌دى بێت له سهرمايهكه. ڕێژه‌كه پێويسته پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت له‌لايه‌ن هه‌ردوو لايه‌نه‌وه له داهاتودا.