میکانیزماتی کاری هاوکاری دارایی پرۆژەی بچوک و ناوەند
بانک داواکاری کڕیار یەکسەر پەسەند ناکات بە بێ لیستی ئەلیکترۆنی کە لەڕێگەی ئینتەرنێت بەدەستی هێناوە لە سیتەی دەست پێشخەری بانکی مەرکەزی هاوکاری کردنی دارایی پرۆژەی بچوک و ناوەندtamwil.iq کە بانک پێشکەشی دەکات بە مەبەستی خوێندنەوەی لەلایەن ئامێری بارکدۆ لەگەڵ ژمارەی داواکردن تایبەت بە ئەو دواتر میکانیزمەکە بەم شێوەیە دەبێت:
١-سەوداکار داواکاریەکی نووسراو پێشکەشی بانکی کوردستان دەکات وە مەبەست لە هاوکاری کردنی دارایی، بڕی هاوکاری کردنی دارایی، شێوازی پارە گەڕاندنەوە، ماوەی هاوکاری کردنی دارایی ئەمەش لەلایەن خۆی واژوو دەکرێت لەگەڵ بەدەستهێنانی پەنجە مۆری ژمارە( ١)
٢-سەوداکار لە لایەن ئەفسەری متمانە پێشوازی لێ دەکرێت، سەوداکار پێویستە ئەم بەڵگانە پیشکەش بکات:
*ناسنامەی کەسی، بەڵگەنامەی ڕەگەزنامەی عیراقی، کارتی جینشین، پسولەی خۆراک، ناسنامەی پیشەسازی و بازرگانی
*سەنەدی تۆماری خانووبەرە بەبەرواری نوێ کە ماوەکەی لە مانگێک تێنەپەڕێت لەبەرواری پێشکەش کردنی داواکاری، لەکاتی خاوەنداریەتی بەشێک لە خانوبەرە(تەنها لە کاتی ئەوەی سەوداکار یان ڕاهن بەشێکی زۆری خانوبەرەی هەبێت) لێرە واژوو و ڕەزامەندی نووسراوی پێشەکی ڕەهنی خانووبەرە هاوبەشن یان خاوەن ڕەهنەکان وەرگرێت لە بانکدا لەگەڵ هێنانی بەڵگەنامەی فەرمی بۆ ڕاستکردنەوەی (ناسنامەی مەدەنی کەسی، بەڵگەنامەی ڕەگەزنامەی عیراقی، کارتی جێنشین، پشتگیری دەستەی شارەوانی و پسولەی خواردن)
گرێبەستی کرێ
*گرێبەستی دامەزراندنی کۆمپانیا لەگەڵ بەڵگەنامەی تۆماری کۆمپانیا و مەحزەرەی کۆبونەوەی دامەزراندن کە پەسەن کرابێت لەلایەن فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکان.
*کشوفاتی پەسەند کراو لەلایەن ئەو بانکانەی کە مامەڵەی لەگەڵ دەکات .
*ساڵانەی ئۆتۆمبێل یان ئەو ئامێرانەی کە خاوەنیەتی لە گەشەی پیشەسازی دەرچووە لەلایەن دادنوسەوە پەسەند کراوە یان ئەوەی کە بەشێکی تیا هەیە.
*بەڵگە نامەکانی پشک و سەنەد و نوسراوی پەسەندکراو لەلایەن ئەو شوێنەی بڵاو کراوەتەوە.
*هی تر ئاماژەی پێکرابێت بە ڕێنمای بەخشینی متمانەی بانکی.
١-زانیاری دارایی هەمان وینە کە ئەوانە لە خۆ دەگرێت:
*لێکۆڵینەوەی کەڵکی ئابووری پرۆژە تاک وکۆمپانیا ئەگەر پڕۆژەکە گەورەبێت.
*بودجەی گشتی بۆ دووساڵی پێشتر بەپی ی ئسوڵی یاسایی (بەڕێوبەرایەتی پڕۆژە+سەندیکای ژمێریارانی عیراقیەکان)
*تۆمارەکانی جوڵەی کار(دراوەکان) بۆ شەش مانگی کۆتایی لەگەڵ پسولەکانی فڕۆشتن و کڕین یان پسولەی پارە وەرگرتن و پارەدان.
*بەڵگەکانی هاوردەکردن و ناردن.
*گرێبەستەکانی کە ماوەیان کۆتایی هاتووە لە دووساڵی کۆتایی و گرێبەستەکانی ئێستا لە ژێر جێبەجێکردن.
*بەڵگەنامەکانی ئەزموون لە کاردا و پشتگیری جێبەجیکردن.
٢-ئەگەر ڕەهنی پێشکەشکراو خانویەکی سەکەن بێت، سەوداکار پێویستە ئاسانکاری بانکی هەبێت باشتر وایە سەوداکاری بانکی ئێمە بێت.
مەرجەکانی بریکاری هاوکاری ڕەها نموونە(B)
*پێویستە بریکاری ئاسانکاری بانکی هەبێت لە بانکمان یان بانکیتر
*ئامادەبوونی بریکاری بۆ بانک بۆ واژووکردنی بریکارنامە لەگەڵ هێنانی بەڵگەنامەکانی فەرمی
*ئاگادارکردنەوەی بانک کە مامەڵەی لەگەڵ دەکات لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی بانکی مەرکەزی
*بایەخدان بە پێوەرەکانی متمانەی سەرەکی (کەسی CHARACTER لەگەڵ سەرمایە CARITAL ، زامن کردن بەمانای لەگەڵی مامەڵەی سەوداکار لەگەڵ دەکرێت تەنانەت بریکارێکی ئاسایی بێت حسابی بانکی هەبێت لە بانک پێویستە سەرچاوەی داهاتی بزانرێت لەکاتی پاشگەزبوونەوەی لە پارەدان).
٣-سێکتەرەکان ئەمانەن: پیشەسازی، کشتوکاڵ، بازرگانی،خزمەتگوزاری،بنیات نانو دروست کردن، بەڵێندەرایەتی ، گواستنەوە، گەیاندن، گەشتو گوزار، هتد...
٤-باری یاسایی ، کۆمپانیای تایبەتی جۆراو جۆر کۆمپانیای تێکەڵاو کۆمپانیاو فەرمانگەی حکومی.
-هەر زانیاریەک و بەڵگەیەک ئەفسەری متمانە بە پێویستی بزانێت لەگەڵ هاوپێچکراوی یان وێنەی هاوشیوە لەگەڵ فۆرم کە وێنەی پرۆژەی لە ناوەوە تێدایە لەگەڵ شوێنی دەرەکی پڕۆژە لەگەڵ پێشکەشکردنی ناوی پڕۆژە.
٥-ئەگەر گرەنتی ڕەهنی خانووبەرە بێت، پیویستە داواکار ڕهن لە بەڕێوبەرایەتی تۆماری خانوبەرە بکرێت بەپێی نوسراوی فەرمی نمونە (C)
تکایە ئاگاداری پڕ کردنەوەی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی متمانە بە
*پڕکردنەوەی ڕاپۆرتی بەزانیاری تەواو لەڕێگەی تەنها کۆمپیتەر دەبێت.
*نابێت هیچ گۆڕانکاری ناو و خشتەی ڕاپۆرتی دەسکاری یان بسڕێتەوە جگە لە بڕگەی تێبینیەکان نەبێت بەمانای لەگەڵ ڕاپۆرت نانێردرێت چونکە بە مەبەستی یارمەتی دانی لە پڕکردنەوەی ڕاپۆرتی دانراو.
*ئەگەر هەر کێڵگەیەک وەڵامی دیاری نەبێت بۆ نمونە (زانیاری نەهاتوو یان نە ناسراو هتد...)بەرواری ئاماژەپێکراو لە لاپەرەی ژمارە (١) بەرواری بە مانای سەردان دێت.
*ئەگەر پێشکەشکاری متمانەی کۆمپانیا یان هەر لایەنێکی کەسی نەبێت ئەوکات لە لاپەرەی (٤) پێویستمان بە برگەی پەسەندکردنی سەوداکار یان نوێنەری ئەو دەبێت واژوەکەش واژوی نوێنەر بێت ئەولەویاتی دامەزراندنی مۆری کۆمپانیا یان لایەنی پەیوەندیدار.
*ڕوبەری دیاری کراو (ستون وڕیزەکان)پەیوەند بەو زانیاریانەی کە پێیان پڕ دەکرێتەوە بە شێوەیەکی قیاسی دوستکراو لەوانەیە زیاد بکرێت یان خشتەیەک یان کێڵگەیەک یان کاغەزێک زیاد بکرێت بەگوێرەی پێویست تاکو زانیاری بەشێوەی پێویست بگوازێتەوە.
*تایبەت بەڕێنامای ئەفسەری متمانە،پێویستە ڕێنماییەکان بەم شێوەیە بێت:
-بڕی قازانجی تەواو
-مەبەست لە قازانج
-شێواجی خەرجکردنی قازانج
-نرخی قازانج
-شێوازی پارەدان
زامنەکانی پێشکەش کراو بۆ بەخشینی قازانج
لەکاتی مامەڵەکردنی بریکارcondition،باری گشتیpayment،توانای پارەدانcollateral دوای پڕکردنەوەی لێکۆڵینەوەی متمانە نمونە ژمارە (٣) واژوو دەکرێت لە لایەن کڕیار هەروەها ڕێنمای فەرمانبەری متمانە و بەڕێوبەری بەش کە واژوو دەکەن.
هەژمار بۆکڕیار دەکرێتەوە لەگەل بریکار ئەگەر هەبێت لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی بانکی نمونە(A)
دواتر کۆپیەک لە دۆسیەکە دەنێردرێت بۆ بەڕیوبەرایەتی گشتی فەرمانگەی متمانە بۆ خستنە بەردەم کۆمسیۆنی متمانە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و تاوتوێکردنی لە نێوان ئەندامانی کۆمسیۆن و وەرگرتنی ڕەزامەندی هەروەک لە نمونە ژمارە(3A)دیارە دواتر بەشەکان ئاگادار دەکرێنەوە سەبارەت بە پەسەندکردنی کۆتایی بەڕێوبەرایەتی گشتی لەسەر قازانجی کڕیار بەگوێرەی نوسراوی (اطلاق المرابحە) لەگەڵ پشتگیری فەرمانگەی متمانە نمونە ژمارە (٤) واژووی ڕەزامەندی کڕیار لەسەر گرێبەستی کڕین نمونە ژمارە (٥)ونمونە ژمارە(٦)هاندانی و ئاگادارکردنەوەی کڕیار بەمەبەستی کڕین مادە و پێشکەشکردنی پسولەکان بە بەشەکان هەروەها نمونەی ژمارە (٧)گرێبەستی قازانج لەگەڵ دانی ڕسوماتی پول ، دەبێت گرێبەستەکان بەرواریان و واژوو و مۆری بەڕێوبەری بەشی لەسەر بێت.
-بەڵام سەبارەت بە دراوەکان هەروەل لە خشتەی نرخەکان هاوپێچ:
تێبینی: شایەنی باسە گرێبەستەکان بە فەرمانی بەڕێوبەری ڕێپێدراو بەڕێز دەستکاری کرا لەگەڵ چاوپێخشاندن و ڕەزامەندی دەستەی شەرعی لەگەڵ بەشی لێکۆڵینەوە کە بگونجێت لەگەڵ سیاسەتی بانکی قازانجی شێوازی ئیسلامی.
هەموو پێداویستیەکانی کە پێویستە بۆ وەرگرتنی قەرزی بچووک:
١-بەڵین نامەی کرێ ی پڕۆژەکە باوەڕپێکراوبێت لەلایەن ئاسایشەوە(مۆر یاخود ئیمزا).
٢-هەموو پیداویستیەکانی خاوەن پڕۆژەکە (ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسپۆرت، کارتی زانیاری).
٣-سەنەدی تاپۆ، پێداویستی خاوەن تاپۆ(ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، پاسپۆرت، کارتی زانیاری).
٤-وێنەی پڕۆژەکە (لە درەوە و لە ناوەوە).
٥-جەردی ئێستای پڕۆژەکە وە نرخی.
٦-پسولەی کڕینی پێداویستی کە بەو پارەیە دەتەوێت بیکڕیت.
٧-مۆڵەتی شارەزایی پێشتر.
٨-بڕوانامەی تەندروستی.