دروستکردن
بریتیە لە گرێبەستی فرۆشتنی کەلوپەلێکی دیاری کراو بە مەبەستی دروستکرنی یان ئاواکردنی، لەگەڵ پابەندبوونی لایەنی کۆمپانیای دروستکار یان بینایکار، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا بیانخاتە بەردەستی سەوداکار،
ئەوەی خوارەوەش ڕێکەوتنی گشتی ناو گرێبەستەکەیە:
١-دروستکرن: پێویستە وەسفەکانی چۆنیەتی کەلو پەلەکە دیاری بکرێت.
٢-کارگە: پێویستە کۆمپانیای دروسکار پابەند بە بەرهەمهێنانی ئەو کەلو پەلە بکات.
٣-بەرواری ڕادەستکرن جێگیر نیە، کەلوپەلەکان ئەو کاتە ڕادەستدەکرێن، کە لای کۆمپانیای دروستکار کۆتای پی هێنرا.
٤-دەتوانریت پارەکە بەیەک جار یان بەشیوەیەکی قیست بدرێت هەرکاتیک کەلوپەلەکان ڕادەستی یان ئامادەبکرێت.
٥-دوای دروستکردنی کەل و پەلەکە گەڕانەوە لە گرێبەستەکە دا نیە، تەنها ئەگەر کەلوپەلە ڕادەستکراوەکە ئەو مەرجانەی تێدا نەبێت، کەلە سەریان ڕێککەوتوون.