پەڕاوی متمانە پێدان: بانکی کوردستانی ئیسلامی نێودەوڵەتی هەڵدەستێت بە پێشکەش کردنی یەکیک لە گرنگترین خزمەتگوزاریەکان بۆ هاوڵاتیانی بەڕێز و کۆماپنیاکان کە بریتیە لە کردنەوەی پەڕاوی متمانەپێدان لە سەرجەم وكاتانی جیهان بۆ ناوخۆیی ووڵات لەرێگەیی چەندین بانکی جیهانیەوە کە بریتیە لە کردنەوەیی هەموو جۆرەکانی پەڕاوی متمانەپێدان کە ڕەچاوی یاساکانی گومرگی جیهانی دەکات(UCP600).
اعتمادات: later of credit
یەکێکە لە گرنگترین خزمەتگوزاریەکانی کەوا لە لایەن بانکەکانەوە پێشکەش دەکرێت چونکە بە بنەڕەتی جوڵەی بازرگانی دادەنرێت لە (هاوردەو هەناردەی) کاڵا بۆ هەموو جیهان کەوا لە ڕێگای تۆڕی بانکە پەیامنێرەکانەوە جێبەجێ دەکرێت لە هەموو جیهان.
اعتمادات بریتیە لە بەڵێن نامەیەکی نوسراو کەوا لەلایەن بانکەوە دەردەچوێندرێت کە پێی دەگوترێت بانکی (دەرچوێنەر) لەسەرداوی (کڕیار) دەبێت لە بەرژەوەندی (فرۆشیار) بانک پەیمانی پێدانی پارەی دیاری کراو دەدات لە کاتێکی دیاریکراو (هەرکاتێک کەوا فرۆشیار پەڕاوە داواکاریەکان بەڕاست و دروستی پپێشکەش بکات).
اعتمادات
بریتیە لە ڕێگایەکی پێدانی پارێزراو کەوا جێگایی پێدانی کاش و هەواڵەکاری دەگرێتەوە بەڵام لەچوارچێوەی یاسایی نێودەوڵەتی کەوا مافی (کڕیار و فرۆشیار) دەپارێزێت.
فرۆشیار: مافی پارێزراو دەبێت لە وەرگرتنی پارەکەی دوایی ناردنی کەلو پەلەکانی.
کڕیار:مافی پارێزراو دەبێت لەوەرگرتنی کەل و پەلەکانی وەک داواکراو.
بۆنموونە: کاتێک کەل وپەلێک دەکڕیت لە دەرەوەی ووڵات بۆ گەیشتنی کەلوپەلەکانی بە پارێزراوی و بەرلەوەی پارەکە بدەیت وە لەهەمان کات کۆمپانیایی فرۆشیاری دەیەوەێت وەرگرتنی پارەکە پارێزراو بێت لە بەرامبەر فرۆشتنی کەل و پەلەکانی ئەوا لەڕێگای (اعتمادات) وەمافی هەردوولا پارێزراو دەبێت.
دڵنیابن کڕیارە بەڕێزەکانمان لەکاتی سەردانی کردنمان بۆ کارەکانتان مافەکانتان پارێزراو دەبێت وە لەگەڵ ئەو بانکەی کەوا فرۆشیارەکەت کاری لەگەڵ دەکات و دەستەبەری نێودەوڵەتی مافەکانت پارێزراو دەبێت.