موداربه
له دارايى ئيسلاميدا، موداره‌به بهڵێننامهيهكى دارايى باوه‌ڕپێكراوه. موداره‌به له‌وانه‌يه له‌نێوان سهرمايهدارێكدا وه‌ك دابينكهرى سه‌رمايه له‌گه‌ڵ بانكێكى ئيسلامى وه‌ك مودهريبێك ڕوبدات. له‌وانه‌يه له‌نێوان بانكێكى ئيسلامى وه‌ك پاڵپشتێكى دارايى له‌لايه‌ن خۆيه‌وه يان له‌لايه‌ن سهرمايهگوزارێكهوه، بازرگانێك ياخود موعامهلهكارێك يان هه‌ركه‌سێكى ديكه‌دا روبدات. موداربه بريتيه له به‌شداريكردن له‌گه‌ڵ كه‌سانێكى ديكه‌دا له‌كاتێكدا كه سه‌رمايه دابين كراوه جا چ به نه‌خت بێت يان ههرجۆرێكى ديكه (قه‌رز په‌سه‌ند نيه) له‌لايه‌ن لايه‌نێكه‌وه- دابينكهرى داريى- هێزى كاريش له‌لايه‌ن لايهنهكهى تره‌وه دابين ده‌كرێت – مودهريب. هه‌ردوو لايه‌نه‌كه ده‌توانن كه‌سانێكى تر ڕاسپێرن له‌لايه‌ن خۆيانه‌وه. به‌ڵێننامه‌ى مودهرهب ده‌توانرێت كۆتايى پێ بهێنرێت له لايه‌ن هه‌ريه‌ك له لايهنەكانهوه جگه له‌و كاته‌ى كه هه‌ردولا له‌سه‌ر هه‌مان مادده ڕێككه‌ون. له‌م كاته‌دا، به‌ڵێننامه‌كه ته‌نها به ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردولا كۆتايى پێ ده‌هێنرێت. ئه‌گه‌ر هاتوو لايه‌نى مودهرب ده‌ستى به چالاكى بازرگانى كردبوو، ئه‌وه ئه‌و بهڵێننامهيه هه‌ڵناوه‌شێته‌وه تاكو ماوه‌كه‌ى خۆى ته‌واو نه‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه مودهرهبه بهڵێننامهيهكه له‌سه‌ر بنه‌ماى باوه‌ڕ و متمانه، لايه‌نى مودهريب به‌رپرسيار نيه له زه‌ره‌ر جگه له‌و كاته‌ى كه هه‌ر يه‌كێك له داواكاريه‌كان له‌لايه‌ن مودهريبهوه پشتگوێ خرابێت. لايه‌نى مودهريب پێويسته دڵنيايى ئه‌وه بدات كه له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانى كه‌مته‌رخه‌مى ياخود خراپ ڕه‌فتار ناكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وان له‌لايه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ى كه سه‌رمايه‌كه‌ى دابين كردوه كاريان پێ ناكرێت. به‌ڵێننامه‌كه پێويسته ديارى بكاتك له ئامێرى مودهرهبه تايبه‌ته يان تايبه‌ت نيه به‌شوێنێكى دياريكراوهوه ياخود جۆرێك بازرگانى كه هه‌ردوو لايه‌ن له‌سه‌رى ڕێككه‌وتبن. هه‌روه‌ها به‌ڵێننامه‌كه پێويسته چۆنيه‌تى ڕێژه‌ى دابه‌شكردنى قازانج له‌نێوان دولايهنهكهدا روون بكاته‌وه.ئه‌مه‌ش ناتوانێك كه بڕێكى دياريكراو ياخود ڕێژه‌يه‌كى سه‌دى بێت له سهرمايهكه. ڕێژه‌كه پێويسته پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت له‌لايه‌ن هه‌ردوو لايه‌نه‌وه له داهاتودا