السلم
گرێبەستەکانی (السلم) بریتیە لە ڕێگایێکی پشتگیری دارایی بۆ جوتیار و بازرگانە بچوکەکان، هەروەها ئەوە بەناوی (السالم)یش ناسراوە، مەبەست لەمەش دابینکردنی پێویستیەکانی ئەو جوتیارە بچوکانەیە، کە بۆ چاندنی بەرهەمەکانیان پێویستیان بە دارایی هەیە، بۆ پێداویستیەکانی کێشەی ڕەوانکردن و هەروەهاش بۆ پێداویستیەکانی بازرگانە بچوکەکان بۆ کاری هاوردەکردن و هەناردن.
سودی السلم بۆ فرۆشیار ئەوەیە، کە پێشەکی بەهای کەلوپەلەکانی وەردەگرێت، سودیشی بۆ کڕیار ئەوەیە، بەشێوەیەکی ئاسایی نرخەکان لای السلم کەمترە نرخی فرۆشی دەمودەست لای السلم ی سەرمایەدار، پارەکەش لەکاتی گرێبەستی و لە کاتی تەسلیمکردنی بەندەکان دەدرێت بۆ ئەوەی فرۆشتنەکەی بکەوێتە کاتێکی تر.
گرێبەستێکی تریش بەناوی (السلم المتوازی) هاوتەریب هەیە ، کە بانکەکە دەیخاتە ناو گرێبەستی یەکەم (السلم) لەم گرێبەستەدا (السلم) بانک خۆی کڕیارە و لە گرێبەستی دووەمدا فرۆشیارە، هەر یەکێک لەو گرێبەستانە سەربەخۆیە بەرامبەر ئەوەی تر، نابێت ئەم دوو گرێبەستە پەیوەستی یەکتری بکرێن واتە نابێت ماف و ئەرکەکانی گرێبەستەکە ببەسترێتەوە بەماف و پابەندبونی گرێبەستی متوازی.
پێویستە هەر گرێبەستێک هێزی تایبەتی خۆی هەبێت و نابێت جێبەجێکردنیان بکەوێتە سەر ئەستۆی گرێبەستی دووەم.