سوپاس بۆ هەڵبژاردنی ڤیزا کارت لە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان.
ڤیزاکارتەکەت لە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان و هەمان ئاسانکاری کارتی دڵنیایی کار دەکات و پەسەندە لە هەموو شوێنێک کە هەڵگری لۆگۆی ڤیزاکارت بێت، هاوچەرخترین تەکنەلۆژیای چبی ئەلیکترۆنی و ژمارەی کەسی بەکاردێنێ، واتە دڵنیایی زیاترت پێدەبەخشێ و ڕێگات پێدەدات کارتەکەت بەکاربهێنی لەلایەن ملیۆنەها فڕۆشگای بازرگانی و ئامێرەکانی بژمێری ئەلیکترۆنی لە سەرتاسەری جیهان.
کارتەکەت بە تەواوی وەک کاش کار دەکات، هەر بۆیە لە مەودوا پێویست بەوە ناکات کاش زیاتر لە گەشتەکانتا هەڵگری، دەتوانی سەردانی ئەژمێرەکەت بکەیت بە درێژایی بیست و چوار کاتژمێر لە سەرتاسەری ڕۆژانی هەفتە هەروەها دەتوانیت بەکاری بهێنیت لە کاری سپاردن و ڕاکێشان و کڕین، سەرەڕای سود وەرگرتن لە خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان تری بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان.
ڤیزای کلاسیک:
پەسەندە لە هەموو عێراق و لەسەرئاستی جیهان
ڤیزا کارتەکەت پەسەندە لەلایەن هەزاران دامەزراوی بازرگانی لە عێراق، کە فرۆشگای بازرگانی جۆراو جۆر و کۆمپانیای گەشت وگوزار لە خۆ دەگرێ، ڤیزاکارتەکەت ڕێگات پێدەدات بگەیتە پارەکانت و کۆنتڕۆڵی بکەیت لە ناوخۆ و جیهان لە ڕێگای ڤیزا کارتەوە دەتوانیت بازارێکی زیاتر لە ٢٤ملیۆن دوکانی بازرگانی لە پێگە ئەلیکترۆنیەکان. دەتوانیت کاش ڕابکێشێت لەهەر ئامێرێکی بژمێری ئەلیکترۆنی (الصراف الالی)تایبەت بەبانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان یاخود هەر ئامێرێکی بژمێری ئەلیکترۆنی (الصراف الالی) دابەشکراو لە عێراق کە هەڵگری لۆگۆی ڤیزاکارت یاخود زیاتر لە ملیۆن ئامیری بژمێری ئەلیکترۆنی (الصراف الالی) لە جیهان کە هەڵگری لۆگۆی ڤیزا کارتە بەوەی تەنها کارتەکەت لە شوێنی تایبەت لە ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی دابنێ و هەنگاوەکانی سەر مۆنتێرەکە جێ بەجێ بکە.
ڤیزای زێڕین:
ڤیزای زێڕین VISA GOLDلەبانکی کوردستانی ئیسلامی نێودەوڵەتی بەدراوی دۆلار هەڵدەستیت بەدابینکردنی چەند تایبەتمەندیەک بۆ ئارامکردنی بیر وهۆش و ئاسانکردنی ژیان، وەکو خزمەتگوزاری گەشت و گوزاری فریا کەوتن و خزمەتگوزای ڕاوێژکاری و یاسایی.
خزمەتگوزاری پارەدان
-ڕەزامەندی جیهانی و ناوخۆیی.
-توانای ڕاکێشانی پارە بە کاش بەڕێگای کارتەکەوە بە ڕێژەی ٪١٠٠ لە بەهای سەقفی ناوخۆی و جیهانی.
-کرداری کڕین بە ئۆنڵاین بەسەلامەتی وئاسانی.
ئیمتیازاتی نرخ
-بازاری کردنی خۆشی و ڕێستورانتی نایان لەسەرتاسەری جیهان.
ئەوتایبەتمەندیانەی کە لەگەڵ شێوازی ژیانت گونجاوە
-چەند داشکانێک لە بواری بازارکردن و گەشت و ڕێستورانت.
-چێژ وەرگرە لە چەند ئۆفەرێکی تایبەت بە ڤیزای جیهانی ئەمەش لە ڕێگای بەرنامەی تایبەتی VISA EXPLORE کە دەست دەکەوێت تا ڕێگای ITunes/Google play store.
-سودوەرگرتن لە بەرنامەی داشکان.
-جێژ وەرگرە لە خزمەتگوزاری مۆبایل KIB Credit Cards Services بۆ زانینی باڵانسی ئێستا و هەژماری مانگانە و ڕاگرتنی دەستەجێ ی کارتەکە بەشێوەی کاتی پرسینی شوێنی ئامێرەکانی ATM و لق و نوسینگەکانی بانک.
ڤیزای سیگنیچەر:
بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی بە خۆشحاڵیەوە کارتی ڤیزای Signature پێشکەش دەکات. کارتەکە پاکیجێکی بێهاوتا پێشکەش دەکات بە مەبەستی جێژ وەرگرتن لە جیهاتێک لە تایبەتمەندی تایبەتی و خۆسگوزەرانی و سەلامەتی لەکاتی بەکارهێنانی بەرهەمهێنراوە بۆ بەهێزکردن و پاڵپشتیکردنی شێوازی ژیانی تۆ ، هێز و وزەی بێ وێنە و پاداشتی ئاست بەرزت پێدەبەخشێت.
تایبەتمەندی و سودی ڤیزا
کارتی ڤیزا Signature ی بانکی کوردستانی ئیسلامی نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان جیهانێک لە ئیمتیازاتت پێدەبەخشیت لە بوارەکانی گەشت و خواردن و بازاڕکردن و خزمەتگوزاری یارمەتی کەسی و پاراستنی بیێ سنور بۆ چێژ وەرگرتن لە بەرزترین ئاستی خۆشگوزەرانی و سەلامەتی.
-ئیمتیازی گەشت.
-شێوازی ژیان.
-خزمەتگوزاریەکانی پاراستنی و یارمەتی.
-گروپی هۆتێلە خۆشگوزەرانەکان.
-بانک هەڵدەستێت بە دابینکردنی خزمەتگوزاری پرسیارکردن لە باڵانسی ئێستا و کەشفی هەژمارو ڕاگرتنی کارت بەشێوەی کاتی وە هەروەها پرسیارکردن لە شوێنی ئامێرەکانی ATM تایبەت بە بانکی کوردستان و نوسینگەکان و لقەکانی وەهەر ئۆفەرێکی تر پیشکەش کراوە بە ڕێگای بەرنامەی KIB Credit Cards Services لەسەر مۆبایل کە دەتوانرێ داونڵۆد بکرێ لە بازاری بەرنامەکان.
بەکارهێنەر دەتوانێ پارێزگاری بکات لە کارتی Chip and Contactless
-ئەگەر هاتوو کارتەکەت دزرا یا خوود وون بوو ، تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوەبکە لەسەر ژمارەی تەلەفۆنی ٠٦٦٩٦٤٦٦٢١١٢٠٠٠ بۆ ئاگادارکردنەوەمان دەربارەی ڕووداوەکە.
-ئەگەر کارتەکەت لە ناو ئامێری بژمێری ئەلیکترۆنی دەستی بەسەرداگیرا(حجز)بوو ئەوا ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکە بە ژمارەی تەلەفۆنی ٠٦٦٩٦٤٦٦٢١١٢٠٠٠
لەکاتی دزران یان وونکردنی کارتەکەت، تکایە ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان پیوە بکە لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆنی: -١-٢-٣ ٠٦٦٩٦٤٦٦٢١١٢٠٠٠ بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ڕوداوەکە یان کارتەکە یەکسەر بەڕێگای بەرنامەکەی تایبەت بە بانکی کوردستانی نێودەوڵەتی.Kib Credit cards services
-هەرگیز کارتەکەت بەجێ مەهێڵە و هەمیشە با لەبەرچاوت بێت بۆ پاراستنی زانیاری سەرکارتەکەت تکایە ژمارەی نهێنی و سێ ژمارەی کە لە پشتی کارتەکە نووسراوە کە تایبەتە بە مامەڵەی کڕین بە ڕێگای ئینتەرنێت بۆ هیچ کەسێك ئاشکرا مەکە، بۆ زانیاریت بانکی کوردستان داوای ئەو زانیاریانە ناکات.